٣١ تشرینی یەکەم ٢٠٢٣ - ١٥:٣٦
ئامارێکی شۆکهێنەر لە ژمارەی منداڵانی کوژراو لە شەڕی غەززە

رێكخراوێكی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ رایگه‌یاند كه‌ ژماره‌ی‌ ئه‌و منداڵانه‌ی‌ له‌ماوه‌ی‌ سێ‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوودا له‌ هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر شاری‌ غه‌ززه‌ كوژراون، زیاتره‌ له‌ ژماره‌ی‌ ئه‌و منداڵانه‌ی‌ له‌ شەڕی ناوچه‌ جیاوازه‌كانی‌ جیهاندا له‌ ماوه‌ی‌ سێ‌ ساڵی‌ رابردوودا كوژراون.

 ڕێكخراوی‌ "Save the Childreen"ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ به‌پێی‌ ئاماره‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ ، له‌ 7ی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌ زیاتر له‌ 3 هه‌زار و 257 منداڵ‌ كوژراون و زیاتر له‌ هه‌زار منداڵیش بێ سه‌روشوێنن.

رێكخراوی‌ "Save the Childreen" جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ژماره‌ی‌ ئه‌و منداڵانه‌ی‌ له‌ سێ‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوودا له‌ غه‌ززه‌ كوژراون زیاتره‌ له‌ ژماره‌ی‌ ساڵانه‌ی‌ ئه‌و منداڵانه‌ی‌ له‌ سێ‌ ساڵی‌ رابردوودا له‌ ناكۆكییه‌ چه‌كدارییه‌كان له‌ زیاتر له‌ 20 وڵاتدا كوژراون.

به‌پێی‌ راپۆرتی‌ ساڵانه‌ی‌ ئه‌مینداری‌ گشتی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، له‌ ساڵی‌ 2022دا له‌ 24 وڵاتی‌ جیهان كه‌ شه‌ڕ و ئاژاوه‌یان تێدابووه‌، 2 هه‌زار و 985 منداڵ‌ كوژراون، له‌ 2021دا 2 هه‌زار و 515 منداڵ‌ و له‌ 2020یشدا 2 هه‌زار و 674 منداڵ‌ كوژراون.

342/